Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:25

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مسعود بارزانی

٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٢ـی کۆچی

١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ـی زایینی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.