دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزجه‌سته‌ی مرۆڤ ڕادێت له سه‌ر شێوازێكی دیاریكراو له خواردن ؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خواردنی بڕێكی زۆر له خۆراك له ڕۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ۰
ڕێنمیاییه‌كانی خۆراكی ته‌ندروست بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان:
۱ ـــ باشتر وایه نانی به‌یانی ڕۆژانی جه‌ژن هه‌مان خۆراكی پارشێوی مانگی ڕه‌مه‌زان یان هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی ڕۆژانی پێش ڕه‌مه‌زان بێت ؛ وه‌ك نان و ماست ، په‌نیر ، هێلكه ، هه‌وڵ بدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژ دوا بخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت ۰
۲ ـــ ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌یانی یه‌كه‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده كرا ؛ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ین :
خواردنی بڕێكی كه‌م له برنج و شله ؛ هه‌وڵ بدرێت یه‌ك جۆر شله بخورێت ۰
یه‌ك جۆر گۆشت لێ بنرێت یان بخورێت و بڕی كه‌م و بێ چه‌وری و به‌زی لێ بخورێت نه‌وه‌ك گۆشتی سوور و مریشك و قه‌ل هه‌مووی له یه‌ك كات ؛ ئه‌وه‌ی تری هه‌ڵگره بۆ ژه‌م و ڕۆژه‌كانی تری جه‌ژن ، هه‌ڵبه‌ت باشتریشه بیبه‌خشیت به خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ۰
یاخود به‌یانیه‌كه‌ی یه‌ك یان دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشك یان جگه‌ری بر‌ژاو بخورێت له جیاتی برنج و شله ۰
۳ ـــ خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕوو و ئێواره له كاتی خۆی دا ، گرنگه ئێواران خواردنی سووك بخورێت ۰
٤ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو له نێوان ژه‌مه‌كان به‌درێژایی ڕۆژه‌كه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و زیاتر هیلاك بوون له چاو ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ۰
٥ ـــ خۆت به دوور بگره له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنه‌وه گازیه‌كان ؛ ئه‌گه‌ر حه‌زت لێ‌كرد شه‌ربه‌تی فریشی كه‌م شه‌كر بخورێته‌وه ۰
٦ ـــ دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و بڕێكی زۆر له چه‌رس ، ئه‌گه‌ر خواردت بڕێكی كه‌م له چه‌ره‌سی كاڵ و كه‌م سوێری بخۆ۰
۷ ـــ خواردنی ــ خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ك ترۆزی ، خه‌یار ، كاڵه‌ك ، مزره سێ‌و ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ جار له نێوان ژه‌مه‌كان بیان خوێت ، ئه‌گه‌ر حه‌زت له شیرینی بوو ؛ میوه‌ی شیرین بخۆ ۰
۸ ــ تا ئه‌توانێت به پێ سه‌ردانی دراوسێ وكه‌س و كار و هاوڕێكانت بكه ، بۆ بینینان بچۆ ؛ نه‌وه‌ك شت خواردن ، كه‌م دانیشه به تایبه‌ت ماڵێك نه‌خۆشی هه‌بێت ، هه‌موو ماڵه‌كان له یه‌ك ڕۆژدا مه‌چوو ۰
۹ ـــ زۆر گرنگه شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و ڕۆژانی تریش دوور بكه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی ، دانیشتنی زۆر به دیار ته‌له‌فزێون و ئه‌نته‌رنێته‌وه ۰
۱۰ ـــ پاڵنه‌كه‌وتن دوای خواردن لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ، هه‌وڵ بده دوای نان خواردن نه‌خه‌ویت ، ئه‌گه‌ر زۆر خه‌وت هات پێش بانگی عه‌سر نیو سه‌عات بخه‌وه ۰
۱۱ ـــ ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سه‌یران بۆ نان خواردن مه‌چۆ ؛ بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك بچۆ ۰
۱۲ ـــ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ؛ پێویسته زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌كانیان بن له‌كاتی خۆی دا له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به پارێزی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانیان ۰
۱۳ ــ له كاتی لێخوڕینی ئوتۆمبیل دوور بكه‌وه له خێرا لێخوڕین بۆ پاراستنی ژیانی خۆت و كه‌سانی تر ۰
۱٤ ــ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ڕێت كه‌وته نه‌خۆشخانه ؛ ڕێزی كارمه‌ند و پزیشكان بگره و لێیان تووڕه مه‌به به‌ڵام كه‌ته‌رخه‌می قبوڵ مه‌كه ۰
تكایه وێنه‌ی خواردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایته‌كان بڵاومه‌كه‌ره‌وه چونكه كه‌سانێكی زۆر هه‌ن له‌م وڵاته كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارن ؛ هه‌روه‌ها ده‌بێته هاندان بۆ زۆرخۆریی ۰
له‌گه‌ڵ هیوای ته‌ندروستی باش و جه‌ژنێكی دوور له كێشه بۆ گشت لایه‌ك.
ئا- كامران
ژێده‌ر- دكتۆری ئۆنڵاین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.