به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هیندستان كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وته له جیهاندا، نرخی نه‌وت دابه‌زی.
له‌كاتژمێر 9:45 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 68 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مانكاتدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به 65 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشرا.
شایانی باسه له‌كاتی داخستی بازاردا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 69 دۆلار و 32 سه‌نت و ئه‌مڕۆش له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به 68 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.