نرخی نه‌وت له‌ژێر كاریگه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا له هیندستان، جارێكی تر ڕووی له دابه‌زین كرد، ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه نزیك بوه‌وه له به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، کەمبوونەوەی نەوتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراوی ئەمریکا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت بوو له بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 66 دۆلار و 71 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا به‌راورد به نرخی دوێنێ دابه‌زینی تۆماركرد.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به 63 دۆلار و 70 سه‌نت فرۆشرا.
کەمبوونەوەی نەوتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراوی ئەمریکا کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا بووەتە هۆی زیادبوونی داخوازی لەسەر نەوت، ئەمه‌ش کاریگەری هه‌بوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی، به‌لام هه‌لكشانی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیندستان نرخی نه‌وتی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا یه‌ك دابه‌زاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.