Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:23

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی شاری هه‌ولێر له‌ تورکیا هاتە دەنگ

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد رایگه‌یاند: رێگە نادەین دەست درێژی بکرێتە سەر هاونیشتمانیانمان و له رێگای وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدراڵ و باڵێۆزی توركیا بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو هێرشە دەکەین لە تورکیا کراوەتە سەر چەند هاونیشتمانییەکی شاری هەولێر.

رۆژی هەینی 14/5/2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوی هێرشکردنەی کە کراوەتە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەولێر لە شاری مێرسین لە وڵاتی تورکیا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هەریەک لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و باڵێۆزی عێراق لە تورکیا کرد.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هەریەک لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی رایگەیاند: پێویستە حکومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە بکات و به زووترین كات کەسانی تاوانبار رووبەڕووی یاسا بکاتەوە و وردەکاری رووداوەکەش بۆ لایەنی عێراقی بخاتەڕوو، داواشی لە باڵیۆزی عێراق لە تورکیا کرد لە رێگەی یاساییەوە بەدوای ئەو کەیسەدا بڕۆن و مافی ئەو هاونیشتمانیانە وەربگرنەوە.

حەداد، رایگەیاند: پێویستە حکومەتی تورکیا بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو رووداوە بکات و رێگە نەدات رووداوێکی دیکەی لەو شێوەیە رووبدات، چونکە ئێمە دوو وڵاتی دراوسێین و پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری و کلتووری و تەنانەت سیاسیش لە نێوانمان دا هەیە، و هەروەک چۆن هاونیشتمانیانی ئێمە سەردانی تورکیا دەکەن، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی تورکیاش لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق کار دەکەن.

دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری هەولێر لە پارێزگای مێرسینی تورکیا رووبەڕووی هێرشی چەند توركێك بوونەوە و به‌ سه‌ختی برینداركران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.