Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:08

عەلی لاریجانی : ئەو حکوومەتەی دایدەمەزرێنم درێژەپێدەری حکوومەتەکەی حەسەن رۆحانی نابێت

 سەرۆکی پێشووی پەرلەمان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماري ئێران کاندید کرد
کوردستان TV
#11
100%

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران وەک کاندید ناوی خۆی تۆمار کرد بۆ 13هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە 18ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

لاریجانی لە ناوەندی هەڵبژاردن لە بینای وەزارەتی ناوخۆ لە تارانی پایتەختی وڵاتەکەی ناوی خۆی تۆمار کرد و، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد کە ناتوانرێت کێشەکانی وڵات بە هەنگاوی پۆپۆلیستانە و خۆنیشاندان چارەسەر بکرێن.

هەروەها لاریجانی باسی لەوە کرد کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بڕیاری خۆ کاندیدکردنی داوە و بە پشتیوانی باڵی موحافەزەکار یان ریفۆرمخواز ناچێتە هەڵبژاردنەکەوە، بەڵکو سەربەخۆ بەشداری دەکات، ئەو حکوومەتەشی دایدەمەزرێنێت درێژەپێدەری حکوومەتەکەی سەرکۆمار، حەسەن رۆحانی نابێت.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران ، باسی لەوە کرد کە پێویستە ئیدارەی وڵات نەکەوێتە دەستی توندئاژۆکان و سازشکاران و، رایگەیاند ''کایەی سیاسیی نێودەوڵەتی بە هوتافی توندی هەستبزوێن ئارام نابێتەوە. ئیدارەی خوازراو بە هوتافی کەم و کاری بەهێز دەبێت''.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.