Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:17

لەسەر داوای د.بەشیر حەداد شاندێک سەردانی ئەو خانەوادە کوردەیان کرد کە ھێرشیان کرابووه‌ سەر له‌ تورکیا

کوردستان TV
#7
100%

لەسەر داوای د.بەشیر حەداد، شاندێکی کونسوڵخانەی عێراق له غازی عەنتاب سەردانی ئەو خانەوادە کوردەیان کرد کە ھێرشیان کرابوویەوە سەر.  

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووه‌، دوای ئەوەی دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندی بە ھەریەک لە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی عێراق لە تورکیا و والی مێرسین کرد، ئەو کەسانەی کە ھێرشیان کردبووە سەر خانەوادەیەکی کوردی شاری ھەولێر لە مێرسین لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

والی مێرسین بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاند: ھێرشکارەکان دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، ئەو خانەوادە کوردەش کە ھێرشیان کرابوویە سەر دوای چەند کاتژمێرێک مانەوەیان لە نەخۆشخانە ئێستا دۆخی تەندروستیان باشە و بەدواداچوونیش بۆ ئەو کەیسە بەردەوامە، ھەر ئەمڕۆش شاندێکی کونسوڵخانەی عێراق له غازی عەنتاب سەردانی ئەو خانەوادەیەیان کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.