له‌كاتی گه‌رمای هاویندا یه‌كه‌م شت كه شۆفێره‌كان ئه‌یكه‌ن له سه‌ركه‌وتنی ئوتومبیله‌كانیاندا كردنه‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌یه (تبرید)، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك ئوتومبیله‌كه‌مان له به‌رده‌م خۆردا ڕاگرتبوو ڕه‌نگه بووبێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی كه له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌دا دامان ناوه.
هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی له ناو ئوتومبیلدا به جێ ئه‌هێڵرێت زۆر ئاشكرایه بۆ شۆفێره‌كان و ڕه‌نگه كه‌متر ئه‌و كاره بكه‌ن وه‌ك به‌جێهێشتنی منداڵ و ئاژه‌له ماڵییه‌كان چوونكه ده‌زانن ڕه‌نگه ئه‌م كاره به كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو كۆتایی بێت، ئێمه له خواره‌وه كۆمه‌ڵێك شتی ترتان بۆ باس ئه‌كه‌ین كه ئه‌كرێت له‌ناوبچێت له‌ناو ئوتومبیله‌كانماندا به‌هۆی گه‌رماوه.
له‌ماوه‌ی چه‌نێكا ناو ئوتومبیل ئه‌گاته پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رز؟
پێویست ناكات كه پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزی سروشتیمان هه‌بێت بۆ گه‌رم بوونی ناو ئوتومبیله‌كان، له‌كاتێكدا كه هێزی تیشكی خۆر ده‌چێته ناو ئوتومبیله‌كه‌وه و ده‌ست ده‌كات به گه‌رم كردنی به‌شه‌كانی ناو ئوتومبیله‌كه وه‌ك داشبۆرد و كوشنه‌كان، كه وایان لێده‌كات پله‌ی گه‌رمیان به‌رز ببێته‌وه و ئه‌و گه‌رمیه‌ش كه ده‌ری ده‌ده‌نه‌وه به‌هۆی داخستنی جامی ئوتومبیله‌كانه‌وه ناتوانێت بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه پله‌ی گه‌رمی ته‌نها ١٦ پله‌ی سه‌دی بێت ناو ئوتومبیله‌كه پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته ٣٨ پله‌ی سه‌دی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی ده‌ره‌وه‌ی ئوتومبیل ٣٠ پله‌ی سه‌دی بێت ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی ناو ئوتومبیل زۆر به خێرایی ده‌گاته ٦٠ پله‌ی سه‌دی، زانكۆی ستاندفۆرد به‌شی ده‌رمانسازی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجامداو بۆیان ده‌ركه‌وت كه پله‌ی گه‌رمی له‌ماوه‌ی ٣٠ خوله‌كدا به‌ته‌واوه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه له‌كاتی پارك كردنی ئوتومبیله‌كان.
١. منداڵ
به‌جێهێشتی منداڵ له‌گه‌رمادا له‌ناو ئوتومبیلدا كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه و ڕه‌نگه به مردنی منداڵه‌كه‌ت كۆتایی بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م حاڵه‌تانه كه‌متر ڕوو ئه‌ده‌ن به‌ڵام زۆر گرنگه باس بكرێت چونكه چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه ڕوویانداوه‌له جیهاندا ئێمه ته‌نها یه‌ك نموونه باس ئه‌كه‌ین بۆ كورتكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، باوكێك به‌ناوی ماك كینۆن له فلۆریدا كه ئوتومبیلێكی جۆری فۆرد ئێكسپلوره‌ری پێبووه دوای ئه‌وه‌ی كه ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه له‌كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ببات بۆلای دكتۆر به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كاره‌كه‌ی و بیری چووه كه پایتۆنی كچی له‌ناو كورسییه تایبه‌ته‌كه‌ی ناو ئوتومبیله‌كه‌ی خه‌وتووه له دوای سێ كاتژمێر بیری ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كچه ١٧ مانگه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئێوه حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌تان بینی بۆ ڕزگار كردنی گیانی منداڵان ئه‌توانن جامێكی ئوتومبیله‌كه له سووچێكیه‌وه بشكێنن به‌شێوه‌یه‌كی كه زیان به منداڵه‌كه ناگات بۆ ڕزگاركردنی ژیانی یان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بكه‌ن وه‌ك پۆلیسی هاتووچۆ به ژماره ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكه‌وتن ژماره ١٠٤.
2. ئاژه‌ڵی ماڵی
وه‌ك ده‌زانن له‌م دواییه‌دا به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی له هه‌رێمی كوردستان ڕووی له‌زیادی كردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئاژه‌ڵی ماڵی‌یان هه‌یه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌میش سه‌گ، له ئێستادا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر سه‌گ له‌ناو ئوتومبیل به‌جێبهێڵدرێت له كه‌شی گه‌رمدا ئه‌وا كۆتایی به ژیانی سه‌گه‌كه دێت، چونكه ته‌نها له‌ماوه‌ی ٢٠ خوله‌كدا پله‌ی گه‌رمی له‌شی سه‌گ له ئوتومبیلێكی گه‌رمدا ده‌گاته ٤١ پله‌ی سه‌دی كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ مردنی سه‌گه‌كه.
توێژه‌ره‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی ده‌ره‌وه ته‌نها ٢٢ پله‌ی سه‌دی بێت ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی ناو ئوتومبیل ده‌گاته ٤٧ پله‌ی سه‌دی ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا، ڕێكخراوه‌كانی سه‌لامه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جامی ئوتومبیله‌كان كراوه بێت یان له‌به‌ر سێبه‌ریش پارك كرابێت هێشتا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رژیانی سه‌گه‌كان و ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونیان.
ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌تان بینی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن به شكاندنی جامی ئوتومبیله‌كه له سووچێكه‌وه یان په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بكه‌ن وه‌ك پۆلیسی هاتووچۆ به ژماره ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكه‌وتن ژماره ١٠٤.
3. بتڵی ئاو
به‌جێهێشتنی بتڵی ئاو له ناو ئوتومبیلدا له‌كاتی بوونی هه‌تاو و گه‌رمیدا ده‌بێته هۆی له‌ناو بردنی پێكهاته به‌سووده‌كانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه كه ڕه‌نگه ببێته هۆی گڕگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خۆره‌كه له بتڵی ئاوه‌كه ده‌دات به تێپه‌ڕبوونی تیشكه‌كه هه‌مان كاری زه‌ڕه‌بین ده‌كات، ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیۆیه بكه‌ن بزانن چۆن ئه‌م حاڵه‌ته ڕوو ئه‌دات.
4. مۆبایل یان هه‌ر ئامێرێكی تر كه پاتری هه‌بێت
ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت یان هه‌ر جیهازێكی تر له ناو ئوتومبیله‌كه‌ت و له‌به‌رده‌م خۆر ڕاگرت ئه‌وا دڵنیابه كه نا‌توانیت به‌كاری بهێنیته‌وه وه‌ك جاران و ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ئامێره‌كه، وه ڕه‌نگه له حاڵه‌تی تردا به‌هۆی زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی حاڵه‌تی نه‌خوازراو و گڕگرتن دروست ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌م كاره به‌دووربیت.
5. بۆنخۆشكه‌ر
بۆنخۆشكه‌ره‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوودیان هه‌یه كه بۆنی ناو ئوتومبیله‌كه‌ت خۆش ده‌كه‌ن یان خۆت به‌كاری بهێنیت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مه‌ترسییه‌كانی زۆر زیاترن ئه‌گه‌ر له ئوتومبیلدا به‌جێ بهێڵدرێن له كه‌شێكی گه‌رمدا چوونكه دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناو ئوتومبیل بۆ ٤٨ پله‌ی سه‌دی زه‌ختی ناو بوتڵه‌كه زیاد ده‌كات و ده‌ته‌قێته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش زیانی زۆر گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
6. حه‌ب و ده‌رمان
هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان وه‌ك و ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان پێویسته له فرێزه‌ردا هه‌لبگیرێن هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كانی تر وه‌ك نۆرفین و كالپۆل كه بۆ چاره‌سه‌ری منداڵان به‌كار ده‌هێنرێن نابێت پله‌ی گه‌رمیان بگاته ٢٥ ئه‌مه به قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رمانه‌كه دروست ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كاتێك ده‌رمان له‌ناو ئوتومبیلدا به‌جێ مه‌هێڵه بۆئه‌وه‌ی له‌باتی سوود زیانت پێ نه‌گه‌یه‌نێت.
7. چه‌رخ
شتێكی تر له‌وانه‌ی كه‌له‌ناو ئوتومبیلدا ده‌ته‌قێته‌وه چه‌رخه له‌كاتی گه‌رمادا، له‌به‌رئه‌وه هه‌رگیز چه‌رخ له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌تدا به‌جێ مه‌هێڵه.
* هه‌ندێ شتی هه‌یه كه له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌كاری ده‌هێنین، باشتر وایه له‌كاتی گه‌رمادا له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌مادا به‌جێی نه‌هێڵین وه‌ك (كرێمی دژه خۆر، مادده كحولییه‌كان، عه‌ینه‌ك و سوراو و نه‌سته‌له و زۆر شتی تریش) كه ئه‌مانه هه‌موویان مه‌ترسییان له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر له‌ناو ئوتومبیله‌كان به‌جێ بهێڵدرێن له‌كاتی گه‌رمادا.
چه‌ند ڕێنماییه‌كی تر هه‌یه كه بۆ سه‌لامه‌تی به‌ڕێزتان ئه‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن.
* پێویسته هه‌موو ئوتومبیلێك ئاگر كوژێنه‌وه‌ی تیادا بێت.
* پێویسته ڕێژه‌ی بانزینی ناو تانكی به‌نزینه‌كه‌ت له چاره‌ك كه‌متر نه‌بێت.
* له هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ١١٥ پۆلیسی به‌رگری شارستانی.
ئا- كامران
ژێده‌ر- هاتووچۆی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.