د.مایكڵ ڕایان بەرێوبەری فریاكەوتن لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا خاوەنی ووزەیەكی جوڵاوەی زۆر گەورەیە لەهەندێك وڵات و زیادبوونی تووشبووان لەسەر ئاستی جیهانی تەنیا پەیوەستە بەجۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە و كۆمەڵێك هۆكاری دیكە.
وتیشی: ئەو سەركردانەی لەبڕوایەدان هەڵمەتی كوتان بەتەنیا دەبێتە هۆی وەستاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەڵەن.
ئەو لێپرسراوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دایە وڵاتان لەوەی سووككردنی رێكارەكان دەبێتە هۆی خراپبوونی دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتاكە و نزیكبوونەوەی خەڵكی لەیەكتری و كۆبونەوە و تێكەڵاوبوون بەبێ پارێزگاری و ڕێكارەكان مەترسیە سەرباری ئەوەی هەڵمەتی كوتان دەستی پێكردووە.
سهرچاوه- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.