باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق دادەمەزرێنێت.
ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: ئێستا ئێران کار لە دامەزراندنی دوو وێستگەی کارەبا لە عێراق دەکات، یەکێک لە وێستگەکان دەبێتە گەورەترینیان لەسەر ئاستی وڵاتەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردووش، وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێرانی کرد و لەبارەی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوردەی گاز گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.