Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:01

د.بەشیر حەداد: که‌رکووک به‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ دانیشتوانه‌که‌شی به‌ده‌ست که‌می خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنێت

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی دۆسیەی خزمەتگوزارییەکان لە کەرکووک دەگرێت، و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بە پەلە كار بکات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری به دانیشتوانی شارەکە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووه‌، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌ خراپی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركووك گرت به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و پچڕانی به‌رده‌وامی ته‌زووی كاره‌با و كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌، كه‌ هاووڵاتیان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ گرفتارن، به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاوین دا.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایشی له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاكه‌ كرد به‌رده‌وام چاودێری كاره‌كانی حكوومه‌تى خۆجیى شاره‌كه و فه‌رمانگه‌كانی بكه‌ن، و رایگەیاند: داوا له‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ چارەسەری کێشەکان بكه‌ن كه به‌هۆی شكستی پارێزگاكه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان کەڵەکە بوون، هه‌روه‌ها پێویسته بەشە بودجه‌ی پارێزگاكه‌ زیاتر بكرێت بۆ هاوكاریكردنی دانیشتووانی كه‌ركووك كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌ناڵێنن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ به‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌.

حەداد، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌ مه‌یدانی و كرده‌ییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كان، كه‌ شاره‌كه‌ به‌ ده‌ست كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشماوه‌كانى زبل و خاشاكه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه‌ ئه‌مه‌یش كه‌موكوڕییە‌كی دیكه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستییه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.