Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:29

له‌ مه‌خمور پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ژوورێکی هاوبه‌ش پێکده‌هێنن

کوردستان TV
#7
100%

جێگری قائد فیرقه‌ی چوارده‌ی سوپای عێراق رایگه‌یاند: سوپای عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییه‌ ئەمنییەكان له‌ مه‌خموور.

عه‌مید ئیدریس خزر جێگری قائد فیرقه‌ی چوارده‌ی سوپای عێراق له‌ مه‌خمور تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بڕیاری پێكهێنانی ژووری هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراق له‌ سنووری مه‌خمور و قه‌راج كۆتایی هات و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانمان به‌ هاوبه‌شی یه‌كتر ده‌ست پێ ده‌كات.

عه‌مید ئیدریس خزر جێگری قائد فیرقه‌ی چوارده‌ی سوپای عێراق گوتیشی: هاوكار ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوولاماندا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووره‌كه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.