Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:26

په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا توندترین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی تورکیا په‌سه‌ند کرد

کوردستان TV
#13
100%

ئه‌و راپۆرته‌ له‌لایه‌ن راپۆرته‌ری تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ و تێیادا داوا ده‌كرێت دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامبوونی توركیا رابگیردرێن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا دوای مشتومڕێكی توند راپۆرتی كۆتایی تایبه‌ت به‌ ساڵانی 2019 و 2020ی توركیای په‌سه‌ند كرد.

له‌و راپۆرته‌دا كه‌ به‌ توندترین راپۆرتی 40 ساڵی رابردووی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی دۆخی توركیاوه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، داوا كراوه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌رگاكانی به‌ رووی توركیا دانه‌خات، به‌ڵام بۆ یه‌كجاری پڕۆسه‌ی دانوستانی ئه‌ندامیه‌تی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا رابگرێت.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیایش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیادا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپای كردووه‌ و راپۆرته‌كه‌ی به‌ راپۆرتێكی ناڕاست و دوور له‌ واقێع له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌مسا، فه‌ره‌نسا، یونان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ورووپا كێشه‌ی هه‌یه‌، هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندام بوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئارمانجی ستراتیژیكی توركیایه‌ و توركیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئامانجه‌ نابێت، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌میشه‌ ده‌ستی ده‌ستی به‌ توركیا ده‌كات.

ساڵانی رابردوو یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ بواری ئازادی، دیموكراسی و مافی مرۆڤدا چه‌ندین جار هۆشداری دابوو به‌ توركیا كه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆپێنهاگ جێبه‌جێ بكات و گۆڕانكاری له‌ یاساكانیدا به‌ تایبه‌تی یاسای دژه‌ تیرۆر بكات و بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ دوایین راپۆرتی خۆیدا ده‌ڵێت توركیا له‌م باره‌یه‌وه‌ هیچ جۆره‌ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌.

ئا: ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.