وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ بەدواداچون و چارەسەرکردنى کێشەى ئاردى نێو بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان سەردانى شارى سلێمانى دەکات و رایدەگەیەنێت: لێژنەک بۆئەو بابەتە پێکدەهێنن و هەرکەسێک کەمتەرخەم بێت روبەڕوى سزا دەکرێتەوە.
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی بازرگانی و پیشهسازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ڕۆژی چوارشهمه 19 - 5- 2021 ، کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ بەدواداچون لەبارەى گلەیى هاوڵاتیان لەسەر جۆر و کوالێتى بەشە ئاردى مانگانە سەردانى شارى سلێمانى کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرى دروستکراوى دانەوێڵەى سلێمانى و بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى و خاوەن ئاشەکانى کۆبوەوە .
وهزارهت راشیدهگهێنێت: لە کۆبونوەکەدا سەرجەم کێشە و گرفتەکان و هۆکارى خراپى جۆرى ئاردى نێو بەشە خۆراکى مانگانە و تاوتوێکران کە کێشەکان هەندێکیان پەیوەندى بە جۆرى گەنمەکە هەیە هەندێک پەیوەستە بە پڕۆسەى وەرگرتنى گەنم و هەندێکیان لە شێوازى هەڵگرتنى گەنمەکەن و هەندێکیشى پەیوەستە بە ئاشەکان، هاوکات گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى چارەسەرکردنى ئەو گرفتانە کرا.
دواتریش وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەگەڵ خستنەڕوى ناوەڕۆکى سەردانەکە و کۆبونەوەکەى لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیەکانى کۆمەڵگەى بازرگانى لە سلێمانى، ئاماژەى بەوەشکرد کە بۆ چارەسەرکردنى ئەو بابەتانەى پەیوەستە بە حکومەتى فیدراڵ، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى عێراق دەکەن.
وتیشى: داوامان کردوە نوێنەرى ئێمەش لە خاڵە سنورییەکان ئامادەیى هەبێت و بۆئەوەى بەپێى تواناى خۆمان رێگر بین لە هێنانى کاڵاى خراپ.
راشیگهیاند: لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکدەهێننین بۆ چارەسەرى ئەو کێشانەى پەیوەستن بە خراپى جۆرى گەنم و ئارد دواى بەدواداچون و ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لیژنەکە سەرپێچیکار هەر کەسێک بێت روبەڕوى سزاى دەکەینەوە.
وهزارهتی بازرگانی: لێکۆڵینەوە لهکێشهی بهشه ئارد دەکەین و ئەوانەی کهمتهرخهمبوون سزادهدرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.