Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:06

کتێبی (شانۆ و دراما له‌ وراتی کۆیه‌ 1919 - 2021) بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی (شانۆ و دراما له‌ وراتی كۆیه‌ 1919 - 2021)  له‌ ئاماده‌كردنی (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د ) بڵاوكرایه‌وه‌ وكه‌وته‌به‌ر دیدی خوێنه‌ران .

شاری كۆیه‌ وه‌كو نێوه‌ندێكی ئه‌ده‌بیی و رۆشنبیریی له‌مێژووی رابردوویدا له‌ زۆربه‌ی بواره‌كاندا خاوه‌نی پێگه‌ی خۆی بووه‌، بۆیه‌ هه‌ر زوو شانبه‌شانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌و شاره‌دا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و شانۆ‌ خۆی كوتاوه‌ته‌ نێو رۆشنبیران و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، زووبه‌زوو ئه‌و دیارده‌ نوێیه‌یانواته‌ شانۆیان قبووڵكردووه‌ و گه‌شه‌یان پێداوه‌ و خستوویانه‌ته‌ خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئامانج و په‌یامه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ئایدیۆلۆژییه‌كانیان، بۆیه‌ بواری شانۆ و دراما له‌و شاره‌ وه‌كو مێژووێكی گرنگ و به‌رچاوی ئه‌و شاره‌ حیسابی بۆ ده‌كرێت، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌، ئێمه‌ش به ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ هه‌ستاوین، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیمان بریتییه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگی مێژووی شانۆ و دراما له‌ قه‌زای كۆیه‌. چونكه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ مێژووی هونه‌ریی شانۆ و درامای كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری له‌ ونبوون و له‌نێوچوون ده‌پارێزێت

له‌باره‌ی كتێبه‌یه‌كه‌وه‌  (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د) به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند " نێوه‌رۆكی  كتێبی (شانۆ و دراما له‌ وراتی كۆیه‌ 1919 - 2021) لێكۆڵینه‌وه‌كه‌‌ له‌ ‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه‌ شانۆ وه‌كو كار و كرده‌وه‌ی له‌ شانۆچو و نه‌ریت و ڕێوڕه‌سم و لاسایكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی و بێ ده‌قی نووسراو ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی ساڵی 2020".

هه‌روه‌ها گوتی " پلانی ئه‌م لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌‌ به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌شكراوه‌، هه‌ر به‌شه‌ش له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكدێت".

شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ چاپخانه‌ی (تاران) چاپكراوه‌، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی ژماره‌ (1437)ی ساڵی 2021 پێدراوه‌ ،به‌ تیراژ: 1000 دانه‌ چاپكراوه‌ .

كتێبه‌كه‌ له‌ 250 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ پێكهاتوو له‌سه‌ر ئه‌ركی خاتوو ژینۆ محمه‌د چاپكراوه‌.

ئا- كامران

 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.