بەرمیلێک خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 78 سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا 68 دۆلار و 46 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 66 دۆلار و 66 سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر 02:25ی دوای نیوهڕۆی ئەمڕۆ نرخەکان دابهزینیيان بەخۆوەبینی و بە 65 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تەکساس بە 62 دۆلار و 61 سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئاسیا بەتایبەت لە هیندستان، هاوکات نیگەرانییەکان لە سستبوونی گەشەی ئابووری بانکی ناوەندیی ئەمریکا بوونەته ئەوەی کە نرخی نەوت داببەزێت.
شایانی باسه لهچهند رۆژی رابردوودا نرخی خاوی برێنت بهربهستی 70 دۆلاری تێپهڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.