كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ، له‌گه‌ڕی سی و هه‌شته‌م و كۆتایی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڤیاریاڵ ده‌كات.
یانه‌ی شاهانه به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاویه‌ك خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ئه‌مرۆ ئێواره چاوێكی له‌سه‌ر یاری خۆی و چاوه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر یاری ڤه‌له‌د وه‌لیدو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌بێت.
زێدانی ڕاهێنهرو یاریزانانی ڕیال وێڕای هه‌وڵه‌كانیان بۆ بردنه‌وه‌یان له ڤیاریاڵ، ئومێد ده‌خوازن ئه‌تله‌تیكۆ شكست بهێنێت یان به‌رامبه‌ر بێت، تا نازناوی لالیگا بۆخۆیان بێت.
هه‌ریه‌ك له یاریزانان فێرلاند مێندی و دانی كارڤاخال و لوكاس ڤاسكێزو تۆنی كڕۆس و ئیدین هازارد به‌هۆكاری جیا له ڕیزی ڕیال دابڕاون.
له‌و لاشه‌وه ڤیاریاڵ به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوهه‌شت خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند دایه‌و هه‌وڵ ده‌دات به بردنه‌وه‌ی له ڕیال مه‌درید پارێزگاری له هیواكانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیتێكی وه‌رزی داهاتووی یۆرۆپالیگ بكات.
ئه‌م ئێواره‌یه ریاڵ مه‌درید میوانداری ڤیاریاڵ ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.