چالاکوانێکی مەدەنی بە ناوی ھیشام حیجازی لە باکووری بەغدا لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، کوژرا.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتم جابری راگەیاند کە سەرۆکی گردبوونەوەی گەنجان لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، ھیشام حیجازی لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، کوژراوە.
نەقیب حاتم جابری باسی لەوەشکردووە کە ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە و گوتی: "گومان دەکرێت، تیرۆریستانی داعش ھێرشەکەیان ئەنجامدابێت".
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.