له شاری كه‌ركوك،یه‌كه‌مین ژماره‌ی بڵاوكراوه‌ی "كارێز "بڵاوكرایه‌وه ،كه بڵاوكراوه‌یه‌كه كتێبخانه‌ی كارێز ده‌ری ده‌كات.
ئامانج له ده‌ركردنی كارێز قسه كردنه له باره‌ی كولتوور و باری شارستانی و ناسنامه‌ی كه‌ركووك، ئه‌و كه‌وره شاره‌ی كوردستان كه رووبه‌ڕووی زۆرترین زوڵم و سته‌م و داكیركاری و شێواندنی ناسنامه‌كه‌ی بووه. وێڕای ئه‌وه كه‌ركووك و دانیشتووانی زۆر مكوڕ له باراستنی ناسنامه‌كه‌ی..
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی خاوه‌نی كتێبخانه‌ی كارێز نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند تاریق كارێزی راگه‌یاند" (كارێز) نه ڕۆژنامه‌یه، نه گۆڤار، به‌ڵكوو په‌یامێكی پاك و ساده، ساكار و خاكیی كوردانه و كوردستانیانه‌یه، كار بۆ پتر ناساندنی ناسنامه‌ی كه‌ركووك، پیشاندانی ڕووكاری شارستانی و كولتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی كوردستان ده‌كات".
هه‌روه‌ها وتی" كارێز ده‌خوازێت بڵندكۆیه‌ك بێت بۆ ئاشنا كردنی خوێنه‌ران به كولتووری ده‌فه‌رێكی زۆر كرنك و هه‌ستیاری وڵاتی كورده‌واری... بابه‌تی به‌یوه‌ست به ناسنالمه‌ی كه‌ركووك و مۆركی كوردانه و كوردستانیانه و داهێنانی خه‌ڵكانی ده‌سته‌بزێری ده‌خاته روو، ئاسۆیه‌كه بۆ زیاتر ناسناندنی كه‌ركووك و كه‌یاندنی به‌یامه‌كه‌ی.. كه خۆی له كه‌شه و بێشكه‌وتن له ئامێزی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا ده‌بینێته‌وه".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.