ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-5-2021 ،له ساڵیادی دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی دا ، چه‌ندین چالاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
یه‌كێك له‌و چالاكیانه ، بڵاوكردنه‌وه‌ی كتیبی"ره‌هه‌نده‌كانی كه‌ریم كابان"-ه له ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ند عادل محه‌مه كه‌ریمه ، هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئێواره ،تیپی مۆسیقای سلێمانی كۆنسێرتێكی میوزك له هۆتێل رامادا له‌سلێمانی كاتژمێر 5ی ئێواره ساز ده‌كات.
تیپی مۆسیقای سلێمانی ، له‌ساڵی (1967) له شاری سلێمانی دامه‌زراوه، تائیستا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزی پێشكه‌ش كردووه به‌شداری چه‌ندین فیسیڤاڵی له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.