Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:20

مەحما خەلیل: پەکەکە هەژموونی تەواوەتی بەسەر شنگالدا سەپاندووە

کوردستان TV
#7
100%

قائیمقامی شنگال رایگەیاند: بارودۆخی قەزای شنگال لە ئاستێکی خراپدایە و پەکەکە هەژموونی تەواوەتی بەسەر شنگالدا سەپاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال له‌ لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییەکان رایگه‌یاندووه‌: گه‌ریلاكانی پەکەکە هەژموونی تەواوەتییان بەسەر قەزای شنگالدا سەپاندووە، هەڵدەستێت  بە ڕەوانەکردنی گەنجانی شنگال بۆ قەندیل بەمەبەستی راهێنان و دواتریش ڕەوانەی شنگالیان ده‌كاته‌وه‌.

قائیمقامی شنگال گوتوویه‌تی: زۆر ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ شنگال بكرێت هۆكه‌ره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ به‌هۆی زۆری چه‌ند هێزی چه‌كداری وه‌كو په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌شه‌ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.