Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:28

پۆلیسی ھەولێر: باندێکی دزینی ماتۆرسکیل به‌ چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی دەستگیر کران

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر كردووە، كە چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکیان پێ بووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، رایگەیاند: ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر کە پێکھاتبوو لە پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاکەوتن بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی توانیان باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر بکەن کە پێکھاتبوون لە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ف م)و(ن ع)، وەلەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بە سەر (١٨)ماتۆر سکیل .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەکاتی دزینی ماتۆرسکیلەکان ھەڵدەستان بە ھەڵوەشاندنەوەیان  و دواتر دەیانگواستەوە بۆ شاری سلێمانی، وە لەگەڵ ماتۆرسکیلەکانیش دەست بەسەر چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی (رمانه‌)و  برێک مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستال دا گیرا وە لە ئێستادا پەراوەکەیان بۆ رێکخراوە بۆ بەردەم دادوەری ئێشکگر تاکو رێرەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.