Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:33

رۆیتەرز: سوپای پاسداران له‌ ناو عێراق چه‌ندین گروپی بچووکی میلشیایی دروست کردووه‌

کوردستان TV
#11
100%

سوپای قودس سه‌ر به‌ سوپای پاسداران له‌ ناو عێراق چه‌ندین گروپی بچووكی میلشیایی دروست كردووه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانی كۆماری ئیسلامی ئێران كار ده‌كه‌ن.

ئاژانسی رۆیتەرز ئه‌م راپۆرته‌ی به‌ پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كانی رۆژئاوایی و هه‌روه‌ها به‌ر‌پرسانی ئه‌منی عێراق له‌باره‌ی كار و چالاكییه‌كانی سوپای قودسی ئێران بڵاو كردوه‌ته‌وه‌.

ده‌گوترێت كه‌ سوپای قودس به‌ تایبه‌تی له‌ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردن و راهێنانپێكردن به‌ سه‌دان چه‌كداری سه‌ر به‌ تاران له‌ ناو خالاكی عێراق چڕ كردووه‌ته‌وه‌.

رۆیته‌رز له‌سه‌ر زرای به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م چه‌كدارانه‌ له‌ گروپی بچوكدا كه‌ راهێنانیان پێكراوه‌ رێكخراون و ‌ راسته‌وخۆ له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای قودسه‌وه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرن و خزمه‌ت به‌ به‌رژوه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن.

ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت: ئه‌م چه‌كدارانه‌ له‌ بواری جۆراوجۆری سه‌ربازی له‌وانه‌ش درۆنی سه‌ربازی راهێنانی پێكراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ بواره‌كانی وه‌ك چۆنیتی هه‌ڵدانی موشه‌ك، بۆمبدانانه‌وه‌ چالاكی له‌ سوشیال میدیا راهێنانی پێویستیان پێكراوه‌.  

به‌شێك له‌و هێرشانه‌ی كه‌ ساڵی پار كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئه‌م گروپه‌ ئه‌نجامی داون كه‌ وه‌ك تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز هاتووه‌ ئه‌م گرووپه‌ چه‌كداره‌ نوێیه‌ له‌ لایه‌ن ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای قودسه‌وه‌ رێكخراون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌ رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی رابردوو لایه‌نی كه‌م دووسه‌د و په‌نجا چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌، ڕه‌وانه‌ی لوبنان كراون و له‌وێ له‌لایه‌ن حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای پاسدارانه‌وه‌ ڕاهێنانیان پێكراوه‌.

له‌دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی تائێستا چەندین جار هێرشكراوەتە سەر بنكە و بارەگای ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستا، ئه‌مریكاش رایگه‌یاند: ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانمان له‌ عێراق، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.