باره‌گای بارزانی له دوو په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی كاكه‌مین سیدانی و خانه‌واده‌ی كامه‌رانه سوور ده‌كات.
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی كاكه‌مین سیدانی
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی كاكه‌مین سیدانی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به وه‌فای شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیار(كاكه‌مین سیدانی)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیی به خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانتان ببه‌خشێت و گیانی كاكه‌مین سیدانی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
22ـى5ـى 2021
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بۆ خانه‌واده‌ی كامه‌رانه سوور
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی كامه‌ران سوور
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (كامه‌ران عه‌لی حه‌سه‌ن) ناسراو به (كامه‌رانه سوور) مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
22ـی5ـی2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.