د. به‌ڵێن كه‌ریم ،پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌ڵێت: كاتێ منداڵه‌كه‌ت تووشی سكچوون ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه له‌مه‌ودوا به‌هۆی گه‌رمای هاوین رێژه‌ی تووشبوون زیادده‌كات، راسته‌وخۆ ده‌ست مه‌كه‌ن به پێدانی بڕێكی زۆر ده‌رمان.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌شڵێت: تكایه‌كه‌م بۆ دایكان و باوكانه، راسته‌وخۆ په‌نا مه‌به به‌ر شڕوبی فلاجیل كه من پێم وایه زۆر زیاد له پێویست بۆ سكچوون له منداڵاندا به‌كارده‌هێندرێت. ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و له كلینیك ده‌ڵێت سه‌لام و عه‌له‌یكم، شروبێكی فلاجیلی پێیه بۆ سكچوونی منداڵه‌كه‌ی و پێش ئه‌وه‌ی بێته نه‌خۆشخانه وه‌ریگرتووه.
هه‌روه‌ها د. به‌ڵێن كه‌ریم ده‌ڵێت: دایك و باوكی خۆشه‌ویست زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی سكچوون به‌هۆی هه‌وكردنی ڤایرۆسیه‌وه‌یه، كه‌واته فلاجیل كه زیاتر وه‌كو دژه به‌كتریا كارده‌كات، هیچ له دۆخی منداڵه‌كه‌ت ناگۆڕێت و زۆربه‌ی كات پێویست نییه.
ئه‌و پسپۆره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه بڕیاری پێدانی فلاجیل له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ده‌بێت بۆ منداڵه‌كه‌ت له‌هه‌ر بارێكی نه‌خۆشی، چونكه ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌كتریا و پرۆتۆزوا (زینده‌وه‌ری سه‌ره‌تایی) كارده‌كات و كاریگه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.