Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:36

وەزارەتی تەندروستی له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ رێگه‌ی پێنه‌درابوو بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ی پێنه‌درا نه‌خۆشخانه‌ جێهبهێڵێت.

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕای گشتی ...

هەروەک بەڵێنمان دابوو دوای لێکۆڵینەوەکردن، ڕای گشتی لە دەرەنجام و وردەکاریەکان ئاگادار بکەینەوە ...

دوابەدوای بەدواداچوونی دەستبەجێ و پێكهێنانی لێژنەیەكی تایبەتی لێکۆینەوە بە ئامادەبوون و چاودێریکردنی دادوەر و نوێنەری داواکاری گشتی و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی سەبارەت بەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی شاری هەولێر دوای نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەر گوایە لەبەر نەدانی پارە ڕێگری لێدەكرا لە چوونە دەرەوە، دوای سەردانیكردنی لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری سەلمێنراو لەسەر ئەم كێشەیە و لێکۆڵینەوەکردنی یاسایی و مەیدانی لەم بابەتە، دەرەنجام گەیشت بەم ئەنجامانەی خوارەوە:

١- نەخۆشخانە ژیانی نەخۆشەكەی لە مەترسی رزگار كردووە و خزمەتێكی باشی نەخۆشەكەی كردووە لە ڕووی چارەسەر و ئەركی نەخۆش، وە لەبەر وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە چونكە سەرەڕای نەشتەرگەری و تێكچونی باری تەندروستی، هەر خۆی نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە بۆیە پێویست بووە تا ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

٢- خزمەتگوزاری پزیشکی بەشێوەیەكی ڕێكوپێك پێشكەش بە نەخۆش كراوە، نەخۆشخانە درێغی نەكردووە لەمە، دوای بینینی کامێڕای چاودێری نەخۆشخانە ئەوەی كە دەگوترا بە دانانی پاسەوان و نەخۆش زیندانی كراوە دوورە لە ڕاستی.

٣- دوای باشبوونی باری تەندروستی و لەسەر داوای نەخۆش و لەبەر باری دارایی نەخۆش گواستراوەتەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانە حكومیەكان، دوای ئەوەی جارێکی تر رازینەبووە لەوێ بمینێتەوە دووبارە گەڕاوەتەوە نەخۆشخانەی ناوبراو.

٤- نەخۆشخانە لە تەواوی خەرجی نەخۆشەكە خۆشبووە جگە لەو پارەیەی سەرەتا لە نەخۆشەكە وەرگیراوە بەمەبەستی نەشتەرگەری و هیچ كەس و لایەنێكی دیکە پارەی بۆ نەخۆشەكە نەداوە تا ئێستاش.

د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
24 ئایار 2021

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.