Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:33

لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلاندا چەندین کورد بەربژێر ده‌کرێن

کوردستان TV
#7
100%

بڕیارە هەفتەی دووەمی مانگی دادێ هەڵبژاردەنەکانی شارەوانی وڵاتی فینلاند بەڕێوەبچێت، چەندین بەربژێری کورد کاندیدکراون و ئاشنایەتی گەلی کورد به نێوەندەکانی فینلاندە بناسێنن.

بڕیارە هەفتەی دووەمی مانگی دادێ هەڵبژاردەنەکانی شارەوانی وڵاتی فینلاند بەڕێوەبچێت، لەم چوارچێوەیەدا چەندین بەربژێری کورد کاندیدکراون بۆ بەدەستهێنانی کورسی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هەر یەكه‌ له (بەهمەن کەمال چەکۆ) و (بورهان ئەحمدی) دوو لەو بەربژێرەن له شارەوانی تۆرکۆ له پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاندی که یەکێکه له پارتە بەهێزەکانی ئه‌و وڵاته‌.

ئەمەو هەردوو بەربژێری کوردی دانیشتووی شاری تۆرکۆ لەهەڵمەتی بانگەشەیاندا ئەوەیان ڕاگەیاند: کەوا دەبینه پاڵپشت بۆ کێشەی پەنابەران بەتایبەتی کوردەکانی دانیشتووی فینلاند، چونکه وەك خۆیان ئاماژەیان پێکردووە ئەوان له منداڵیەوە له ژیانی پەنابەری و ئاوارەیی دەژین، بۆیە وای بەپێویست دەزانن یارمەتیدەری کێشەی پەنابەران و هەروەها پرسی ڕەوای کورد بن و ئاشنایەتی گەلی کوردیش زیاتر به نێوەندەکانی فینلاندە بناسێنن.

شایه‌نی باسە ئەو دوو کاندیدە کوردە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ماوەیەکی زۆرە لەم وڵاتە نیشتەجێنه و دوو کەسایەتی چالاکن له نێو ڕەوەندی کوردی و پارتەکەیاندا.

یونس حه‌مه‌د / ئۆسلۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.