Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:37

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق و هه‌رێم گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتن

کوردستان TV
100%

وەزیری کشتوکاڵی عێراق، محەمەد کەریم خەفاجی رایگەیاند: کە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتوونه‌ته‌ رێککەوتن.

محەمەد کەریم خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: بەرێژەی هه‌شتا لەسەدی، خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای بەسرەوە تا دیالە جگە لە خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدراڵی دان و راشیگه‌یاند: لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، رێككه‌وتووین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ھەندێک لە بەرووموومە کشتوکاڵییەکان بەھۆی زیادبوون لە بەرھەمھێنانیان، ھەناردەی دەرەوە کراون و گوتیشی، مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.