Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:02

ئێران رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی بۆ مانگێکی دیکە درێژکردەوە

کوردستان TV
#11
100%

نوێنەری ئێران لەرێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤییەننا رایگەیاند، تاران بڕیاریدا رێککەوتنی کاتی چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم تا مانگێکی دیکە درێژبکرێتەوە، بۆیە داوا لەهەمو لایەنەکان دەکەن سود لەو دەرفەتە وەربگرن و بۆ گەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆکان.

کازم غەریب ئابادی، نوێنەری ئێران لەرێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤییەننا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: حکومەتی ئێران رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی بۆ مانگێکی دیکە درێژکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆماری کامێراکانی چاودێری بنکە ئەتۆمییەکان بۆ سێ مانگی رابردو و ئەم مانگەش لەژێرچاودێری ئێران لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لەسەرجەم لایەنەکانی ناو رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن سود لەو بڕیارەی ئێران وەربگرن وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گفتوگۆکانی ڤییەننا.

ئەمڕۆش سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: تاران پێداچونەوە دەکات بۆ ئەگەری درێژکردنەوە یان هەڵپەساردنی رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئاژانسی نێودەڵەتی وزەی ئەتۆم، لەوبارەیەوەش ئەمڕۆ بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدرێت.  

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.