نووسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی یاریی تۆپی پێ (هه‌وراز كاوه) كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی مارادۆنای به ناونیشانی (من دیگۆی خه‌ڵكم) به قه‌باره‌یه‌كی جوان و به‌رگێكی سه‌رده‌میانه خسته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
بیره‌وه‌رییه‌كانی دیگۆ باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی ژیانی یاریزانه‌كه و هه‌ڵهاتنی له جیهانی تۆپی پێ و گه‌ڕانه‌وه بۆ باشی هانده‌ران و ناسینی كاسترۆ و گه‌وره پیاوانی جیهان ده‌كات.
مارادۆنا له‌م كتێبه‌دا ده‌یه‌وێت باسی گه‌وره و بچووك بكات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ئه‌و مافیا و تلیاك كێش نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رانی فیفا گه‌نده‌ڵ و دزبوون و ئه‌میان له چوار چێوه‌ی یاریگاكانی تۆپی پێ ده‌رهێنا و وه‌ك دێوێكی ناشرین وێنه‌یان كرد.
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌دا وه‌رگێڕ زمانی چیرۆكی زاڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی دیگۆ به باشی له‌گه‌ڵ مۆندیالی (1986)دا په‌ڕه‌كان به فرمێسكی تامه‌زۆری بۆ گه‌یشتن به دوا لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه هه‌ڵبده‌نه‌وه و به‌ده‌ستی خۆیان فرمێسكی په‌شیمانی مارادۆنا له‌سه‌ر كاره شێتانه‌كانی بسڕنه‌وه.
له‌م باره‌ی كتێبه‌كه‌ی هه‌وراز كاوه ده‌ڵێت"پێم وابێت كتێبه‌كه شتێكی خراپ نییه له‌م قۆناغه‌دا، بۆ خوێنه‌رانی خۆمان و دواجار ئه‌وه‌ن ده‌توانن قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ن و سه‌پۆرتی بكه‌ن".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.