Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:56

خۆپاڵاوتنی نه‌ژاد و لاریجانی و جیهانگیری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ره‌تکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵیی فارس بڵاویكرده‌وه‌، لیژنه‌ی پاراستنی ده‌ستوور خۆكاندیدكردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران و عه‌لی لاریجانی ، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان و ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆمار له‌گه‌ڵ كاندیدی چاكسازیخوازه‌كان مسته‌فا تاجزاده‌ی ڤیتۆ كردووه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ خۆپاڵاوتنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران و موحسین ره‌زایی ، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و سه‌عید جه‌لیلی ،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، په‌سه‌ند كراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆپاڵاوتنیان په‌سه‌ند كراوه‌، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران، عه‌بدولناسر هیمه‌ت-ه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ حسێن ده‌هقان، راوێژكاری سه‌ربازیی عه‌لی خامنه‌یی و وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئێران و روسته‌م قاسمی، وه‌زیری پێشووی نه‌وت بۆ پشتیوانیكردن له‌ كاندیدی بنه‌ماخوازه‌كان، ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ كاندیدێتی كشانه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.