Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:38

ئەو ئافرەتەی هێرشی کردە سەر پۆلیسەکەی هاتوچۆ لە هەولێر دەستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند: ئەو ئافرەتەی هێرشی كردە سەر كارمه‌ندێكی هاتوچۆ لە هەولێر، ئەمڕۆ دەستگیركرا.

مقدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە كوردستان تیڤی  ڕاگەیاند: ئەو ئافرەتەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر لە كاتی ئەركی خۆی، هێرشی كردە سەر كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاووچۆی هه‌ولێر ئه‌مرۆ به‌ بریاری داده‌وه‌ری به‌رێز دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئافرەتە هێرشكارەكە بە مادەی 229 تایبەت بە هێرشكردنە سەر فه‌رمانبه‌رانی دەوڵەت تۆمەتبارە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.