Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:38

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا کرد

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌ پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئۆڵه‌ دیڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد كه‌ كۆتایى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى دێت.

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئه‌ركه‌كانیدا دووپات كرده‌وه‌ و هیواى خواست په‌یوه‌ندى و هاریكارى و هاوبه‌شیى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى، ئازادییه‌كان و مافى مرۆڤ، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.