Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:31

نرخی خاوی برێنت گەیشتە 68 دۆلار و 32 سەنت

کوردستان TV
100%

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 68 دۆلار و 32 سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا 69 دۆلار و 17 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 68 دۆلار و 73 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:32ی ئەمڕۆ، نرخەکەی بە رێژەی سەدا 0،60 دابەزینی بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 32 سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس، بە 65 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەگەری دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی ئێران و زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئاسیا، وایان کردووە نرخی نەوت داببەزێت.

بەڵام نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین وای کردووە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل روو لە زیادبوون بکات و ئەمەش رێگری لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت دەکات.

لە لایەکی دیکەشەوە کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا وای کردووە نرخی نەوت زیاتر دانەبەزێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاوی کردووەنەتەوە یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە لە هەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، یەک ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل کەمی کردووە لە کاتێکدا وا پێشبینی دەکرا کە یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل کەم بکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.