Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:25

سکاڵا له‌سه‌ر 10 په‌رله‌مانتاری دیکه‌ی هه‌ده‌په‌ تۆمارکرا

داوا ده‌كرێت حه‌سانه‌یان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كه‌یسی تۆمار كردنی سكاڵای له‌ دژی 10 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا كرد.

له‌و كه‌یسانه‌دا كه‌ زۆربه‌ی زۆری په‌رله‌مانتاره‌كان به‌ هاوكاری كردن و پڕۆپاگه‌نده‌ كردن بۆ تیرۆر تۆمه‌تبار كراون، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی توركیا داوای له‌ په‌رله‌مان كردووه‌ كه‌ به‌په‌له‌ی حه‌سانه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راپێچی دادگا بكرێن.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ ته‌نیا له‌م خۆله‌ی په‌رله‌مانی توركیادا زیاتر له‌ 1000 سكاڵا له‌ دژی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ تۆمار كراون و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په‌ كراوه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.