Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:23

لێژنەی باڵای پێوەری زیرەک ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
#7
100%

لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا بڵاوکردەوە کە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك هاتووە: ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتووی ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بوو، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە (ثانیه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە.
 
هەر لەو ئاگادارییەدا، لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەر لە ماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار کوژاندنەوەی كارەبای لەسەریەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 خولەک كارەباكەی دەگەڕێتەوە.
 
لیژنەکە داوادەکات هاوبەشەکانی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوە و ئەگەر لە ماوەی 45 خولەکدا زیاتر كارەبای نەهاتەوە، ئەوكات سەردانی سیانەكانی کارەبا بكەن.
 
هەروەها چەند ژمارە مۆبایلێکیشی خستووەتەڕوو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن بۆ پێدانی رێنمایی:
 
- وەزارەتی كارەبا: 07507050953 - 07507050954 (كاژێر 09:00 تاكو 02:00ی پاشنیوەڕۆ)
- هەولێر: 07728500390 - 07728500396 - 07514903975
- سلێمانی : 053127 - 07701394642
- دووکان، بازیان، چەمچەماڵ: 07736957845
- دهۆك: 07504942191 - 07504209170
- هەڵەبجە: 0538850366 - 0538851231
- گەرمیان: 07501266988
- سۆران: 07512679273

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.