Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:41

دوو پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سەرەخۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ماهر عه‌لی مه‌حمود هه‌ركی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی ماهر عه‌لی مه‌حمود هه‌ركی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌(ماهر عه‌لی مه‌حمود هه‌ركی)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و ته‌واوی خزمانی هه‌ركی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ماهر به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

28ـى5ـى2021

................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز كه‌مال غه‌مبار

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك كه‌مال غه‌مبار

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان (خالید ئه‌حمه‌د حوسێن)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی كاكه‌(خالید) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

28ـى5ـى2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.