Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:03

دیۆکۆڤیچ گه‌یشته‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌لگرادی سڕبی

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%


نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌لگرادی سڕبی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دیۆكۆڤیچ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئاندرێ مارتنی سلۆڤاكی برده‌وه، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو په‌نجاوپێنج خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، چوار شه‌ش، شه‌ش سفر بوو.
 له‌ یاری كۆتایش، دیۆكۆڤیچ ڕووبه‌رووی ئه‌لێكس مۆلكانی سلۆڤاكی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فێدێریكۆ دێلبۆنیسی ئه‌رژه‌نتینی تۆماركردو دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش چوار شه‌ش، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو.

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.