Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:32

سبه‌ی شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاتی چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ڕادەگەیەنێت و گفتوگۆی سەردانەكەشیان بۆ جێبەجێكردنی بودجە و ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە.

ئەمڕۆ شەممه‌، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، بڕیارە سبەی یه‌كشه‌ممه‌ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتەوه‌ بەغدا گفتوگۆ لەسەر ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ بەغدا كراوە.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، چوونی شاندەكە بۆ گفتوگۆ كردن له‌ باره‌ی جێبەجێكردنی بودجە و ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە.

كۆتایی ساڵی ڕابردوو و تا سێ‌ مانگی ئەمساڵ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە گفتوگۆی بەردەوام بوون بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.