Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:42

نۆڤاک جۆکۆڤیچ بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی به‌لگراد

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی به‌لگراد له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، تێنسزانی جیهانی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌م، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی رووبه‌رووی تێنسزانی سلۆڤاكی ئه‌لێكس مۆلگان بۆوه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار جۆكۆڤیچ توانی له‌ماوه‌ی نه‌وه‌د خوله‌ك هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش سێ بباته‌وه‌.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جۆكۆڤیچ توانی كۆی نازناوه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌شتاو سێیه‌مین نازناو له‌كاروانی وه‌رزشی، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ سێیه‌مین نازناوه‌ جۆكۆڤیچ له‌پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستی بێنێت دوای ئه‌وه‌ی له‌رابردوو له‌سالانی دوو هه‌زارو نۆ و دوو هه‌زارو یانزه‌ به‌ده‌ستی هێنابوو.  


 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.