بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بهكوردستان 24 ى راگهیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یهكشهممه 30ی 5 ى 2021، شاندی دانوستاندکار بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دهگاته بەغدا.
بەختیار حاجی راشیگهیاندووه: ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا دهشڵێت: بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان دیداریان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.