ئهمڕۆ یهكشهمه 30 - 5 - 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە،پشت بەستن بەڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (1)ی ساڵی 2016 بەڕێوەبەرایەتیەکەمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (144) ئۆتۆمبێلی دەست بەسەردا گیراو لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ڕێگای عەربەت هەرکەسێک ئارەزووی کڕینی ئەم ئۆتۆمبێلانەی هەیە , دەتوانێت بەشداربێت لە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا.
ئاماژە بەوەشدراوە راشیدهگهێنێت:
1- کەسی بەشدار بوو دەبێت چەکی پەسەند کراو ئامادە بکات لە ڕۆژی ئاشکرا کردنەکە , بەبڕی (14,000,000) .
2- کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە ئەستۆ.
3- دەبێت کڕیار لەماوەی (20) ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە 3 پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (500,000)پێنج سەد هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێ وەر دەگیرێت .
4- پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە ڕێکەوتی ( 8/6/2021) رۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر (10:00)ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی , لە ڕێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.






کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.