Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:12

بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە سوپای تورکیا دۆخی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێم رۆژ دوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت

کوردستان TV
#7
100%

بەهۆی شەڕە بەردەوامەکانی گه‌ریلاكانی پەکەکە سوپای توركیا دۆخی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان رۆژ دوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت.

شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، هاوكات سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌‌ تۆپبارانكردن و بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی، به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌ی خاڵی پشكنینیان داناوه،‌ ده‌ستیان به‌ داربڕین كردووه، خەڵکی ئەو ناوچانەش بەهۆی هێرشەکانی پەکەکە و سوپای توركیا زیانێكی زۆری ماددییان به‌ركه‌وتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بیانووی داوەتە تورکیا ناوچەکە بۆردومان بکات و لەشکرکێشی زیاتر بکات.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.