Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:13

ھە‌ردوو وە‌زارە‌تی دارایی فیدراڵی و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێ کردنی یاسای بودجە‌

کوردستان TV
#7
100%

هەردوو وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ دانانی میكانیزمی جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌ی 2021.

شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران لە‌ بەغدایه‌ و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست پێکردووە، لەم چوارچێوەیەشدا دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 31/5/2021 ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلى عەلاوی وەزیرى دارایی عێراق کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا شاندی هه‌رێم ئامادە‌ی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەى کە یاساى بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، ھە‌ردوولاش ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبە‌جێ كردنی یاساكە‌.

بڕیاریشە‌ كۆبوونە‌وەیە‌كی تر بكرێت سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی نە‌وت بۆ ئە‌وە‌ی راپۆرتێكی ھاوبە‌ش لە‌بارە‌ی ئە‌و دۆسیە‌یە‌ش ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تی دارایی عێراق بكرێت.

ئێوارە‌ی دوێنی یە‌كشە‌ممە‌ شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌‌نجومە‌نی وە‌زیران گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە‌‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی 2021.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.