Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:41

مه‌حما خەلیل: پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە، عێراقیش کار بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

قایمقامی شنگال، مه‌حما خەلیل رایگەیاند: کە حکوومەتی عێراق، ھیچ گرنگی بە پرسی شنگال و نەماھەتیی ئێزدییەکان نەداوە.

مه‌حما خەلیل قایمقامی شنگال لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە و رایگه‌یاند: دەبووایە حکوومەتی عێراق لەبری گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا، هەوڵی بۆ دووبارە سەقامگیرکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیانی بدایە.

قایمقامی شنگال گوتیشی: گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا و نیشتەجێکردنیان لە کەمپی جدعە، سووکایەتییکردنە بە پێکھاتەی ئێزدی.

چەند رۆژێک لەومەبەر، نه‌وه‌د و چوار خێزانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە گەڕێندرانەوە و لە کەمپی جدعە باشووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێکران.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.