Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:37

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر هه‌واڵی هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان به‌درۆده‌خاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ قشلەی ھەولێر تێكبدرێت، له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه‌.

ماوەیەکە لەهەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە گوایە قشلەی ھەولێر تێکدەدرێت، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە هەموو ئەوانەی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورە لەڕاستیە و هیچ بنەمایەکیان نییە و هیچ بەرنامە و پلانێکیش نییە بۆ تێکدانی قشلەی ھەولێر، بەڵکو بە پێچەوانەوە قشلەی ھەولێر وەکو شوێنێکی مێژووی و دێرینی هەولێر و شوێنەوارێکی شارەکەمان وەکو خۆی دەمێنێتەوە و گرنگی زیاتریشی پێدەدرێت.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.31

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.