له مه‌شقی سه‌ربازیدا زۆرترین راھێنان و زۆرترین گرینگی به لێهاتوویی( لیاقه) ده‌ده‌رێت ، واتا راكرن له شێوه‌ی ماراسۆن ، بۆ ئه‌وه‌ی ھێزی له‌شیان بنیات بنێن به ماسولكه‌ی چڕ ....
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشك بخینه سه‌ر جیاكاری له نێوان ، لیاقه و به‌رزكردنه‌وه و به‌ده‌ست ھێنانی ماسولكه‌ی زۆر كه دوو شتی جیاوازن ...
واتا سه‌ربازێك لیاقه‌ی زۆر بێت مه‌رج نییه ماسولكه‌ی گه‌وره بێت ، گه‌وره‌یی له قه‌باره‌ی ماسولكه دا ڕاسته سیمای كه‌سه‌كه رێك و جوان ده‌كات به‌ڵام ته‌مبه‌ڵی ده‌كات ..به پێچه‌وانه‌وه كه‌سێك ماسولكه‌ی ھه‌بێت ، شه‌رت نییه لیاقه‌ی باش بێت.
بۆ نـــموونـه .. ئێمه سه‌ربازێكمان بۆ چییه 70 كیلۆ ماسولكه‌ی ھه‌ڵگرتبێت كه‌سێكی زخم و گه‌وره ده‌ركه‌وێت ، نه‌توانێ 3 كیلۆمه‌تر رابكات .
به‌ڵام لێردا پێویسته بۆ یه‌ك ژه‌می خۆراك ده‌بێت مریشكێكی بده‌یتی . یان بۆ ھه‌ر ژه‌مێكی نان خواردن نزیكه‌ی 40 گرام پرۆتینی ده‌رخوارد بده‌یت ... !
ده‌وڵه‌ت ده‌بێت سه‌ربازێك ڕابهێنێ به یه‌ك جار 10 بۆ 15 كیلۆ مه‌تر رۆیشتن یان ھه‌روله بكات به كه‌مترین خواردن ، لێره‌دا گه‌ر لایه‌نی ئابووری ره‌چاو بكه‌ین، خه‌رجی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌ت ناكه‌وێت ، چونكه تۆ یه‌ك سه‌رباز و دوو سه‌ربازت نییه تا خواردنی بۆ ئاماده بكه‌یت، بگره ره‌نگه چه‌ند ھه‌زار سه‌ربازێك بێت ...
نموونه‌یه‌كی تر ..
ئێمه پۆلیسێكمان بۆ چییه ؟ 15 كیلۆمه‌تر رابكات به‌لام ھێزیكی ئه‌وه‌ی نه‌بێت، تاوانبارێك ده‌سگیر بكات و باوه‌شێكی به‌ھێزی پێدا نه‌دا له جێگای خۆی كۆنتروڵی نه‌كات. واتا پێویسته ھێزه‌كانی پۆلیس په‌روه‌رده بكه‌ین به‌شێوه‌ی بنیات نانی ھێز .له كاتێكا ئه‌بێت سه‌رباز وا په‌روه‌رده بكه‌ین كه له كه‌مترین كاتا زۆرترین جووڵه بكات و به كه‌مترین تاقه ... چونكه له كاتی شه‌ڕ و جه‌نگدا ھه‌موو كاتێك خواردن ده‌ست ناكه‌وێت ..
لێردا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناتوانین یاری ئاسن بده‌ین به سه‌ربازانمان ، به‌ڵام ئه‌توانین یاری ئاسن بده‌ین به پۆلیس و ئاسایش .چونكه ئه‌م جۆره له هێزه‌كان زۆرترین به‌ركه‌وتنیان ھه‌یه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران بۆ ئاماده‌بونیان له شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه.
ن-ره‌فیق حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.