Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:52

دوو پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی به‌ڕێز حه‌ته‌م حه‌مه‌ساڵح حه‌مه‌عه‌لی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌رێز، حه‌ته‌م حه‌مه‌ساڵح حه‌مه‌عه‌لی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و به‌وه‌فا كاكه‌(حه‌مه‌ساڵح حه‌مه‌عه‌لی)ـی باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

1ـى6ـى2021

.........................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز ئیدریس سواره‌ میناغا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، ئیدریس سواره‌ میناغا

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و ریش سپی گوندی رایه‌ت و باڵه‌كایه‌تی كاك(سواره‌ میناغا)ـی باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌رێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی رایه‌ت و باڵه‌ك ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی كاك سواره‌ش به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

1ـى6ـى2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.