Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:31

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

به‌ واژۆی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

پاشنیوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ڕێز به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو مونا یوخه‌نا یاقۆ ئیمزا كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌ركى خاتوو مونا دووپات كرده‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

پاشان له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریدا سوێندى یاسایى خوارد.

nb

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.