Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:40

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە رەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە بواری ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکیی و ناوەندە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.